AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ١٤ ٠٩:٢٧

دوای جەنایەتەکەی ئیسڕائیل؛

ئێران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی کرد

ئێران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی کرد

باڵوێز و جێگری نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش، داوای کرد کە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سووریا بەڕێوە بچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا، زەهرا ئەرشەدی، باڵوێز و جێگری نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، نامەیەکی بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی ئاسایش نووسی.

ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل هێرشێکی تیرۆریستی قێزەون و ڕقاوی لە دژی دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆماری عەرەبی سووریا دەستپێکردووە.

ئەم هێرشە تیرۆریستییە بووە هۆی شەهیدبوونی دڵتەزێنی لانیکەم پێنج کارمەندی ئێرانی کە لە نێویاندا ڕاوێژکاری باڵای سەربازی و لەناوبردنی یەکجاری دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئێرانی لێکەوتەوە.

ناوبراو لەم نامەیەدا زیادی کرد: ئەم تاوانە ترسناکانە و هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەمای بنەڕەتی پارێزبەندی شوێنە دیپلۆماتیکەکانە.

ئەم تاوانە ترسناکانەش مەترسین بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە.

جێگری باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ڕژێمی دەستدرێژکاری زایۆنی بە تەواوی بەرپرسیارە لە دەرئەنجامەکانی ئەم جۆرە تاوانە تیرۆریستیانە. کۆماری ئیسلامی ئێران مافی ڕەوای و سروشتی خۆی بە پشتبەستن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە بۆ ئەو جۆرە کردەوە تیرۆریستییە دەپارێزێت.

News ID 49649

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha